چواس خالید – هەولێر
به گوژمه‌ی سی و یه‌ك ملیار و هه‌شت سه‌د و حه‌فتا و هه‌شت ملیۆن و نۆ سه‌د و چل و پێنج هه‌زار دیناری عێراقی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له داهاتی ناوخۆی، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری پێویست له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كات.
له چوارچێوه‌ی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له داهاتی ناوخۆ و به گوژمه‌ی سی و یه‌ك ملیار و هه‌شت سه‌د و حه‌فتا و هه‌شت ملیۆن و نۆ سه‌د و چل و پێنج هه‌زار دیناری عێراقی، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێ ده‌كرێت.
یه‌كێك له‌و پڕۆژانه له ناحیه‌ی دێگه‌ڵه‌یه، كه به‌گوژمه‌ی دوو سه‌د و شه‌ست و سێ ملیۆن و نۆ سه‌د و چل و پێنج هه‌زار دیناری عێراقی، له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، ده‌ستكرا به ئاماده‌كاری بۆ كۆنكرێتكردنی چه‌ند شه‌قامێك و دروستكردنی دیواری پاڵپشت و ئاوه‌ڕۆیی لووله‌یی له ناحیه‌ی دێگه‌ڵه.
به گوژمه‌ی نزیك به سێ ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی، پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی شه‌قام و تێكه‌ڵه‌ڕێژ له كه‌رتی چل و هه‌شتی به‌حركه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له ڕێوه‌ڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ردی بناغه‌ی بنیاتنانی پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی شه‌قام و تێكه‌ڵه‌ڕێژ له كه‌رتی چل و هه‌شتی به‌حركه داندرا.
پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی شه‌قام و تێكه‌ڵه‌ڕێژ له كه‌رتی چل و هه‌شتی به‌حركه، به تێچووی سێ ملیار و چوار سه‌د و هه‌شتا و یه‌ك ملیۆن دیناری عێراقی، به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی شه‌قام و تێكه‌ڵه‌ڕێژ له كه‌رتی چل و هه‌شتی به‌حركه، پێكهاتووه له كاری خۆڵكاری و تێكه‌ڵێڕێژی جۆری ئه‌ی، بۆ گشت شه‌قامه ناوخۆییه‌كان و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی سی مه‌تری و چل مه‌تری و شه‌ست مه‌تری له كه‌رتی چل و هه‌شتی به‌حركه و كردنه‌وه‌ی شه‌قام و تێكه‌ڵه‌ڕێژ بۆ چل و هه‌شت كیلۆمه‌تر شه‌قام به ڕووبه‌ری هه‌شت سه‌د و چل هه‌زار مه‌تر دووجا.
هاوكات له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی دروستكردن و قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كان، به گوژمه‌ی سه‌د و پازده ملیۆن دیناری عێراقی، ده‌ستكرا به قیرتاوكردنی چه‌ند شه‌قامێكی ناوخۆیی له گوندی باغه‌مره‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی داره‌توو.
قیرتاوكردنی چه‌ند شه‌قامێكی ناوخۆیی له گوندی باغه‌مره‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی داره‌توو، له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
جیا له‌وانه و له‌پێنا و خزمه‌تكردنی زیادتری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، به گوژمه‌ی زیادتر له بیست و هه‌شت ملیار دیناری عێراقی، ده‌ست به چاككردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای ئاكرێ – قه‌ندیل كرا و بڕیاره له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا كاره‌كانی به‌ته‌واوه‌تی ته‌واو بكرێت و بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ڕێگای ئاكرێ – قه‌ندیل، ڕێگه‌یه‌كی پڕ هاتوچۆ و قه‌ره‌باڵغه، كه جیا له به‌یه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی شاره‌كان، بیست و پێنج گوند له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه هه‌ڵكه‌وتووه و هاتوچۆكانیان له‌سه‌ر ڕێگه‌كه‌یه.