سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ڕایگەیاند؛ بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان، لەوانەش قەیرانە داراییەکان و کێشەکانی دیکە، هەرێم هێندە لاواز نییە وەکوو هەندێک لایەن بیری لێ دەکەنەوە.
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، پەیامێکی بڵاو کردەوە و لە پەیامەکەیدا، دەڵێت؛ بۆ چارەکردنی کێشەکان، هەرێم زۆر کارتی لە بەردەستە. جەختیش دەکاتەوە: هەولێر چۆک دانادات.
هەر لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، “بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان، لەوانەش قەیرانە داراییەکان و کێشەکانی دیکە، هەرێم هێندە لاواز نییە وەکوو هەندێک لایەن بیری لێ دەکەنەوە، زۆر کارتی فشار و ڕێگای هەیە بۆ چارەسەرکردن، لەوانەش کارتی یاسایی و دەستووری، هەروەها هاوبەشەکانمان لە نیشتمان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.”