لە سۆران پێنج كەس لەسەر پارەی ساختە دەستگیر كران

ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستگیركردنی پێنج كەس لەسەر بەكارهێنان و ساغكردنەوەی پارەی ساختە راگەیەنرا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران بڵاوی كردەوە: پێنج تۆمەتبارمان دەستگیركرد بە تۆمەتی ساغكردنەوەی پارەی ساختە.

بڵاویشی كردەوە: تۆمەتبارەكان ویستوویانە پارەی ساختەی جۆری 25 هەزاری و 50 هەزاری و 100 دۆلاری ئەمەریكیان لە بازاڕ ساغ بكەنەوە.

ئاسایشی سۆران ئاماژەی بەوەش دا كە سەرجەم تۆمەتبارەكان بەپێی یاسای ژمارە 271 لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و رێكاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.