ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی حوزەیرانی 2025، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت كۆ دەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەكات.
لە بڕگەی یەكەمدا ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوون بۆ بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات.
لە بڕگەی دووەمدا نووسراوی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان تایبەت بە پێشنیاریان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لەسەر كوڕ و كچی شەهیدان تایبەت بە لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری گفتوگۆ دەكرێت.
لە بڕگەی سێیەمدا ناوەرۆكی نووسراوەكانی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پشتبەست بە نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری، تایبەت بە گرێبەستی كارمەندان لەسەر بودجەی پەرەپێدان و داهات و پێشینەی بەردەوام و كرێی ڕۆژانە دەخرێتە ڕوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری