سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێوەکار قەرەنی جەمیل دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستا قەرەنی جەمیل دەکات و لەدەستدانی ئەو هونەرمەندە بە زیانێکی گەورە لە هونەری شێوەکاری ناو دەبات.

دەقی پەیامە سەرەخۆشییەكەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی هونەرمەندی شێوەکاری ناسراوی کوردستان قەرەنی جەمیل دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

مامۆستا قەرەنی جەمیل شێوەکارێکی داهێنەر و بە ئەزموونی کوردستان بوو، لە دەستدانیشی زیانێکی گەورە بوو بۆ هونەری شێوەکاریی کوردی. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

03 حوزەیران 2025