وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێ دەربارەی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەردەکات

دووشەممە، 2ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە پێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، لە گشتاندنێکدا بە ژمارە (10933) لە 2ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە ئیمزای د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی لەسەرە و ئاراستەی گشت زانکۆ حکوومیەکانی هەرێمی کوردستان کراوە.
لە نوسراوەکە ئاماژەبەوەکراوە، لەچوارچێوەی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2025 ئەو ڕێککارانەی بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان پەیرەو دەکرێن، بڕیار درا بە بەخشینی رسوماتی داواکردنی پشتگیری بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان بەمەبەستی پێشکەشکردن بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕۆژی دەنگدان وەک کارمەندی سەر سندووق کاربکەن.