ئەو دووسایدەی گەڕەكەكانی ژین و نیشتمان و هەرێم بەیەكەوە دەبەستێتەوە قیرتاو كرا

ئەو شەقامە سەرەكییەی گەڕەكەكانی ژین و نیشتمان و هەرێم و بنكەی تەندروستیی دارەتوو بەیەكەوە دەبەستێتەوە، لەسەر بودجەیوەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قیرتاو كرا.

دوێنێ یەكشەممە، كارەكانی پڕۆژەى دروستکردن و قیرتاوکردنى شه‌قامێكی 30مه‌تری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دارەتوویسەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر دەستیپێكرد.

گوژمەى پرۆژەكە 268 ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار دابینكراوە. ئەو دووسایدە 30 مه‌ترییە، بنكه‌یته‌ندروستیی دارەتوو به‌ گه‌ڕه‌كەكانی ژین و نیشتمان و هەرێم ده‌به‌ستیته‌وه و كاریگەرییەكی یەكجار زۆری لەسەر باشكردنی هاتوچۆیهاووڵاتییان و ئاسانكاری بۆ دانیشتووانی ئەو سنوورە هەیە.