ئەمرۆ دووشەممە 2.6.2025 هێمن قادر جێگری پارێزگار، به نوێنه‌رایه‌تی پارێزگاری هەولێر، به ئاماده‌بوونی کونسلی گشتی چین و بەرپرسانی حکومەت و مامۆستایانی زانكۆ‌و قوتابیان، ئاماده‌ی مه‌راسیمی بیست و چوارەمین پردی چینی – پێشبڕکێی توانستی چینی بۆ قوتابیانی کۆلێژی بیانی بوو، كه له‌لایه‌ن کونسوڵخانەی گشتی کۆماری گەلی چین لە هەولێر، به هاوبه‌شی فاکەڵتی زمان به‌شی چینی، زانکۆی سەلاحەدین رێكخرابوو.
له‌و چالاكیه‌دا كه لە سەنتەری ڕۆشنبیری کۆلێژی ئەندازیاری به‌رێوه‌چوو، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی قوتابیانی به‌هره‌مه‌ند به‌شداریان له‌و پێشبركێ زانستیه‌دا كرد‌و له لایه‌ن دادوه‌رانه‌وه یه‌كه‌مه‌كان هه‌ڵبژێردران و خه‌ڵاتی شایسته‌یان پێشكه‌ش كرا.
ئامانج لە سازدانی ئەم جۆرە چالاکیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی زیاتر ئاشنا کردنی قوتابیانی بیانیە بە زمانی چینی، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ژنارەیەکی بەرچاو خولیای فێربوونی زمانی چینیان هەیە و ئێستا لەبەشی زمانی چینی دەخوێنن …
شایه‌نی باسه له چوارەمین “پردی چینی” پێشبڕکێی توانستی چینی بۆ قوتابیانی زانكۆ، چه‌ندین چالاكی هونه‌ری كلتووری پێشكه‌شكرا .