ئەمڕۆ یەكشەممە لە قەزای پیرمام، خەڵاتەکە لەلایەن عەبدولعەزیز شێروانی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای زۆم بەدیاری پێشکەش بە مەلامستەفا بارزانی کرا، لە بەرامبەر شەونخوونی و خەمخۆرییان بۆ دامەزراندنی ئەم پرۆژە مەزن و کاریگەرە کە سەدان خانەوادەی هەژار و کەمدەرامەت لێی سوودمەند بوون هەروەها بەرهەمێکی خۆماڵی و سروشتی دەخرێتە ناو بازاڕی کوردستان و عێراق.
لای خۆیەوە مەلامستەفا بارزانی دەستخۆشی لە ستافی زۆم کرد و خۆشحالی خۆی دەربری بۆ ئەم دەستکەوتە مەزنە و خەڵاتەکەی پێشکەش بە خێزانی زۆم کرد، کە پێک دێت لە کارمەندانی زۆم و جووتیار، ئاژەڵداران و هاووڵاتییان هەروەها ئەو دایکە شەهید و ئەنفالانەی بە بەرهەمی ئاژەڵەکانیان بەشدارن لەم سەرکەوتنە مەزنەی زۆم.
خەڵاتی کۆتلەر بۆ یەکەمین جاره لە عێراقدا بەسەر کۆمەڵێک کۆمپانیا و دەزگادا دابەش دەکرێت، کۆمپانیای زۆم لە بواری شیرەمەنی بە هۆی کاریگەری و کوالێتی بەرهەمەکانی و بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵداری لە هەرێمی کوردستان و عێراق، توانی براوەی ئەم خەڵاتە بێت.