بە درێژاییی 30 کیلۆمەتر ڕێگای ئاکرێ – قەندیل دەکرێت بە دووساید

بە گوژمەی زیاتر لە 28 ملیار دینار، دەست بە چاککردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگای ئاکرێ – قەندیل کرا؛ بڕیارە لە ماوەی دوو ساڵدا کارەکانی تەواو بکرێت.

25 گوند دەکەونە سەر ڕێگاکە و دەکەوێتە نێوان هەردوو ناحیەی بجیل و دینارتە.

ئەو ڕێگایە هەلی کاری بۆ هەزاران کەس ڕەخساندووە، بە دەستی کاری ناوخۆیی دروست دەکرێت و بزاوتی بازرگانیی ناوچەکە زیاتر پێش دەخات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری