ئاسایشی هەولێر بكوژی ئافرەتەكەی گەڕەكی (دریم ستی) دەستگیر كرد

ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی 6ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: “بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (م. خ. ش) مان دەستگیر کرد، کە لە 31ی 5ی 2025، لە گەڕەکی دریم ستیی شاری هەولێر، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە چەکی جۆری (دەمانچە)ی بێمۆڵەت، هەڵساوە بەکوشتنی هاوسەرەکەی.”

ئەوەش دەخاتە ڕوو، كە “چەند خولەکێک لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی، لە لایەن هێزەکانمانەوە نزیک لە شوێنی ڕووداوەکەوە دەستگیر کرا.”