ڕۆژی یەكشەممە 1ی حوزەیرانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی سەرۆك هۆز و شیوخ و كەسایەتی وڕیشسپییە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا كرد.
لە دیدارەكەدا شاندی میوان سوپاسی گەلی كوردستان و هەڵوێستی سەرۆك بارزانیان كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانە و لە شەڕی تیرۆریستاندامیوانداریی سەدانهەزار ئاوارەی عێراقیان لە پارێزگای نەینەوا و پارێزگاكانی تری عێراق كردووە و سوپاسی قوربانیدانی هێزیپێشمەرگەی كوردستانیشیان كرد كە بەشێكی زۆری ناوچەكانی پارێزگای نەینەوا لە ژێر دەست تیرۆریستانی داعش ئازاد كرد و ڕایانگەیاندكە ئەو هەڵوێستە مێژوویانە هەرگیز لە یاد ناكەن و لە یاددانی نەوەكانی ئایندەشیان دەمێنێتەوە.
بەشداربووانی كۆبوونەوەكە وێڕای ئاماژەدان بە سەقامگیری و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان داوایان كرد كە هەماهەنگی و هاوكاری وپێكەوەیی لەنێوان پارێزگاكەیان و هەرێمی كوردستاندا هەبێت.
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەدا شاندی میوان باسیان لە كێشە و گرفتەكانی دانیشتوانی نەینەوا و بارودۆخی ئابووری و خزمەتگوزاریی ئەوپارێزگایە بۆ سەرۆك بارزانی كرد و داوایان كرد لە قۆناغی داهاتوودا لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق نوێنەرایەتییەكی ڕاستەقینەیان هەبێت وكۆتایی بە نەهامەتی و گرفتەكانیان بێت.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و لە گوتەیەكدا وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی كێشەكانینێوان گەلی كوردستان و حكوومەتەكانی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە جێیی شانازییە ناكۆكیی نێوان گەلی كوردستان و حكوومەتەكانیعێراق هیچ كاتێك نەبووەتە هۆی ناكۆكیی نێوان گەلانی عێراق. سەرۆك بارزانی جەختیشی لەوە كردەوە كە عێراقی دوای 2003 لەسەربنەمای هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان و لە چوارچێوەی دەستووردا دامەزراوە و تەنیا ڕێگەی چارەسەركردنی كێشەكانی عێراقپابەندبوونی هەموو لایەكە بەو بنەمایانە. سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی و هاوسۆزیی خۆی بۆ داواكاری و کێشەکانی خەڵكی پارێزگای نەینەواڕاگەیاند و ئەوەشی دووپات كردەوە كە پێویستە ڕێگە بدرێت دانیشتوانی نەینەوا خاوەنی بڕیار و چارەنووسی خۆیان بن.