بڕیاروایە لە ٢٤ کاتژمێری داهاتو هادی عامری بگاتە هەولێر ، لەگەڵ بەڕێز مەسرور بارزانی کۆبێتەوە و پرسی موچە و شایستەدارایەکانی هەرێم تاو توێ بکات ،
میدیای هەولێر زانیویەتی هادی عامری هەڵگری دووپەیامە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئێستای موچەی فەرمان بەرانی هەرێم
١ : لە ئێستادا ئەوبڕەی پێویستە بۆ موچەی فەرمان بەرانی هەرێم بە قەرز بدرێت بە حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەی بەرلەجەژن موچە دابەش بکرێت
٢ : شاندێک پێک بهێندرێت بۆ کۆتایی هێنان بە هەموو ئەو گرفتانەی کە مانگانە دێنەپێش بۆ ناردنی موچەی فەرمان بەرانی هەرێم .
سەردانەکەی هادی عامری لە کاتێک دایە ٣١ مانگی ئایار لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی کۆبونەوەی لایەنەکان ئەنجام درا و ڕاگەیاندراوی هاوبەشیان هەبوە..

