لە كۆڕبەندێكی نێودەوڵەتیدا ڕۆڵی هەرێمی كوردستان لە بواری مافی مرۆڤدا بەرز دەنرخێنرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەسەر بانگهێشتی دامەزراوەی مافەكانی مرۆڤ بەشداری لە كۆڕبەندی ئۆسلۆ بۆ مافەكانی مرۆڤ دەكات.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەسەر بانگهێشتی دامەزراوەی مافەكانی مرۆڤ (HRF)، لە ڕێكەوتی بەشداری لە كۆڕبەندی ئۆسلۆ بۆ مافەكانی مرۆڤ كرد. ئاوات مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئەوروپا، بە نوێنەرایەتیی سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی (موسا ئەحمەد)، لەو كۆڕبەندە بەشداری چەند پانێلی كرد. هەروەها كۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی لەگەڵ چەندین كەسایەتیی ناسراو لە بواری پاراستنی مافەكانی مرۆڤ ئەنجام دا، لەوانە: مەسیح عەلینژاد، ڤیكتەر كارا میرزا، ناجی مكیتۆ نوێنەری یەكێتیی ئەفریقا بۆ بەدواداچوونی مافی مرۆڤ، پاتریك ئیلۆت ڕاوێژكاری باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ئۆفیسی سەرۆكی ئەمریكا بۆ بارودۆخی بارمتەكان.
‎لە كۆی پانێلەكان و كۆبوونەوەكانی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئەوروپا، لەو كۆڕبەندە، گۆڕانكاری و بارودۆخی مرۆیی لە هەرێمی كوردستان جێی سەرنج و خۆشحاڵیی توێژەر و یاساناسانی بواری مافەكانی مرۆڤ بوو. هەروەها پێگە و هەوڵەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بایەخدان و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ، بەتایبەتی سیاسەتی جۆری و كاركردنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەكان بۆ كاروباری مرۆیی international humanitarian law بەرز نرخێندرا.

‎ئەم كۆڕبەندە ساڵانە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە چالاكان و ڕێكخراوەكانی بواری مافی مرۆڤ لە ئۆسلۆ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ئەنجام دەدرێت. وا بڕیارە ساڵی داهاتوو دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سیمینارێكی تایبەت بە پاراستنی مافی پەناخوازان لە كاتی ئاوارەیی بەشدار بێت.