مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی ساڵیادی دامهزراندنى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەكات.
دهقی پهیامهكهی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان:
بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
لەو دەرفەتەدا جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوانمان و شانبەشانی هێز و لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکە هاوبەشەکانمان لەم قۆناخە پڕ ئاڵنگاری و گۆڕانکارییە دا و، پاراستنی دەسكەوتەكانمان و داكۆكیكردن لە قەوارەی شەرعی هەرێمی کوردستان.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن..
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
١ـی ٦ـی ٢٠٢٥