بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سڵاو و ڕێز..
له یادی (50) ساڵەی دامەزراندن و يۆبيلى زێڕينى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، گهرمترين پيرۆزبايى پێشكهش به بەڕێزتان و سەرکردایەتی و تەواوی ئەندامان و جەماوەری یەکێتيی نيشتمانيى كوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
لەم یادهدا بە ڕێزەوە دامەزرێنەری یەکێتی، خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی و هەموو ئهو شەهید و تێکۆشەرانه بەبیر دەهێنینەوە کە لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، قوربانیيان بۆ ئازادى داوه. كاروانى پێنج دەیە خەبات و تێکۆشانى يهكێتى، شایستەی ڕێز و پێزانینە.
جەخت لە ئامادهيى و ڕۆڵی گرنگی یەکێتى لە پرۆسهى سياسيى ههرێمى كوردستان و عێراقدا دهكهينهوه. هیوادارین ئەم یادە ببێتە هاندەرێکی بەهێزى پتهوکردنی یەکڕيزيى نیشتمانی و پێکەوەیی لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتهکانی کوردستاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارييهكان، ههروهها بۆ کارکردنی هاوبەش لهپێناو پاراستنی دەستکەوتەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستاندا و دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلى كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/6/1