ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.6.1، لەژێر چاودێرى ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، له ڕێورهسمێكدا به گوژمهى ( 3 ملیار و 481 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی وەبەرهێنانه وەزارەتی شارەوانی، بەردی بناغەی ( پڕۆژەى کردنەوەی شەقام و تێکەڵەرێژی لە کەرتی 48ـى بەحرکە ) دانرا، کە بەشێوەی راستەخۆ لەلایەن سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
لە رێورەسمەکەدا، کە هەریەک لە کارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و تۆڵا مەهدى خۆشناو، بەرێوەبەرى ناحیەى بەحرکە و عەبدوڵڵا شەمسەدین، بەڕێوەبەرى شارەوانى2 ئامادەى بوون، وەزیرى شارەوانى باسى له گرنگیی پڕۆژهكه بۆ دانیشتووانی سنوورهكه كرد و جهختی لهسهر بهردهوامی پڕۆژه خزمهتگوزارییهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان له سهرجهم شوێنهكانی دیكه كردهوه.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى سنوورەکە، جەختى لەوەکردەوە لە ژێر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، بە شێوەیەکى یەکسان لە نێوان شار و دەرەوەی شار ئەنجامدەدرێن و، خواستى پارێزگاى هەولێریش ئەوەیە خزمەتى زیاتر پێشکەش بە هاوڵاتییان بکەین و دەستى ئاوەدانی بگەێنین بە هەموو ئەو شوێنانەى کە پێویستیان بە ئاوڕلێدانەوە هەیە.
جێگەى باسە، ( پڕۆژەى کردنەوەی شەقام و تێکەڵەرێژی لە کەرتی 48ـی بەحرکە ) پێکهاتووە لە کاری خۆڵکاری و تێکەڵە رێژی جۆری(A) بۆ گشت شەقامە ناوخۆیەکان و شەقامە سەرەکیانی ( 30م، 40م ، 60م ) لە کەرتی 48ـی بەحرکە و کردنەوەی شەقام و تێکەڵە رێژی بۆ 48 کم شەقام بە رووبەری ( 840 هەزار )م2.