سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە فەخری کەریم دەکات

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29ی ئایار، بەبۆنەی خەڵاتکردنی بەڕێز فەخری کەریم لە لایەن لوتکەی میدیای عەرەبیەوە لە دوبەی سەرۆک مەسعود بارزانی لە نامەیەکدا پیرۆزبایی لە کەسایەتی و ڕۆشنبیری ناسراوی عێراقی و سەرۆکی دەزگەی ئەلمەدا فەخری کەریم کرد کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

برای بەڕێز و خۆشەویست فەخری کەریم

بە خۆشحاڵیی زۆرەوە هەواڵی خەڵاتکردنتانم لەلایەن لووتکەی میدیای عەرەبییەوە لە دوبەی بە دەستنیشانکردنتان وەک کەسایەتیی میدیای گشتیی پێگەیشت.

هەڵبەت ئەم خەڵاتکردنەتان شیاوی پێگە و ڕێچکەی بەخشینی فەرهەنگی و میدیاییتانە. بەم بۆنە دڵخۆشکەرەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم، ئومێدی تەندرووستیی باش و سەرکەوتنی زیاتر و داهينانی زیاتر بۆ دەخوازم.

براتان

مەسعود بارزانی

31ی ئایاری 2025