ئەمڕۆ شەممە 5/31 ، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی پارتی کۆبووەوە کە بەم دواییانە ئەرکی بەرپرسیاریەتی لقەکانیان پێ سپێردرا.
جێگری سەرۆکی پارتی ، ڕێنمایی پێویستی پێدان و ڕایسپاردن کە لە ئاست ئەرکە گرنگەکانیان بن و نزیک بن لە خەڵک و بەشێوەیەکی باشتر و زیاتر خزمەتی خەڵک بکەن ، چونکە پارتی لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دامەزراوە و ئامانجی سەرەکی پارتی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە.
ههر لە کۆبوونەوەکەدا: تیشک خرایە سەر دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکی پارتی ، جەختی کردەوە کە خەڵکی کوردستان هەرگیز دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی نابێت و دەبێت ڕێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و مافەکانی بگیرێت و بۆ ئەم مەبەستەش پارتی وەک هەمیشە، لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن دهبێت لە مافەکانی گەلی کوردستان.