ئهمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەریمی کوردستان، نمرەی پۆلە ناکۆتاکانی قوتابخانە حکوومییەکانی هەرێمی کوردستانی لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی – هەڵسەنگاندن) راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە 31ـی ئایاری 2025، وەزارەتی پەروەردەی حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند: زیاتر لە ملیۆنێک و سێسەد هەزار قوتابی پۆلە ناکۆتاکان لە پۆلی 4ـی بنەڕەتی تاکو 11ـی ئامادەیی، دەتوانن ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم ( خولی یەکەم) وەربگرنەوە.
ههر له راگهیهنراوهكهی وەزارەتی پەروەردە هاتووه: داوا له قوتابییان و خانەوادەی قوتابییان دهكات بە ووریایی و دڵنیایی کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی بەکاربهێنن بۆ ئەوەی بتوانن بە دروستی ئەنجامەکان وەربگرنەوە.
وەزارەتی پەروەردە ئهوهشی خستووهتهڕوو: نوسینی ژمارەکان بەنوسینی ژمارەی ئینگلیزی دەبێت، بێ سپەیس و هیچ ئاماژەیەک.
راشیگهیاندووه: لە وهرگرتنهوهی ئەنجامهكانی پۆلی نۆی بنەڕەتی، ژمارەیەکی زۆر لە قوتابییان بە نوسینی ژمارەی کوردی و بەکارهێنانی سپەیس و هەندێک ئاماژە و ژمارەی هەڵەی وشەی نهێنی هەوڵی داخڵ بوونیان داوه کە راستەوخۆ سیستم هەژمارەی لۆک دەکردن، بۆیە پێویستە دڵنیابن لە بەکارهێنانی دروست و پێشتر زانیارییان ههبێت.