لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی شەقام و شوستەکانی قەڵای هەولێر، کە ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە، لە پێناو جوانتر نیشاندانی ئەو شوێنەوارە مەزنە، لە قۆناغی یەکەم لە سەر بوجەی پارێزگای هەولێر گوژمەی پێویستی بۆ تەرخان کرا و دەستکرا بە پرۆژەی ڕووناککردنەوەی چواردەوری قەڵات، لە ئێستاشدا بە دەستی ئەندازیار و کرێکارانی خۆماڵی و بە دەستخۆشیەوە بۆ کۆمیسیۆنی باڵای بوژانەوەی قەڵات، دەروازە و خانووەکانی قەڵاتی هەولێر ڕووناک کرایەوە.