سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/29، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا، کە بڕیارە لە مانگی نۆڤێمبەری ئەمساڵ بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و مافەکانی گشت پێکهاتەکانی عێراق و قەوارەی دەستووريی هەرێمی کوردستان و ناردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.