پێشەوا هەورامانی: کێشەکانمان چارە دەبن، هەر حەق سەردەکەوێت

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: 60 ساڵە برسیکردن و قڕکردن وەکو قێزەونترین ڕێگە دژی گەلی کوردستان بەکار دێت، ئەنجامەکەشی یەک شت بووە، گەلی کوردستان سەربەرزتر و بەهێزتر بووە.

چوارشەممە 28ـی ئایاری 2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گوتی: مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، نە خۆی و نە پێش خۆی و نە پێشتریش، نە سەر شۆڕیی قبووڵ کردووە و نە لە ئاییندەش دەیکات، ئیتر کێ زەلیلی قبووڵە با هەر لەو زومرەیە بێت و ناوی هەر لەناو سەرشۆڕان بارز بێت.”

هاوکات ئاماژەی بەوە دا، کوردستان و گەلەکەی، داهاتوویەکی پرشنگدار چاوەڕوانییەتی، هەروەها ئەوانەشی سەنگەری بەرگریی و مافی گەلی خۆیان بەردەدەن نەفرەتی مێژوو چاوەڕێیان دەکات.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: 60 ساڵە برسیکردن و قڕکردن وەکو قێزەونترین ڕێگە دژی گەلی کوردستان بەکار دێت، ئەنجامەکەشی یەک شت بووە، گەلی کوردستان سەربەرزتر و بەهێزتر بووە.

هەورامانی بە گەشبینییەوە دەڵێت: کێشەکانمان چارە دەبن، هەر حەق سەردەکەوێت.