چواس خالید – هەولێر
له خزمه‌تكردنی زیادتری هاووڵاتیانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری به پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه داوه، كه پڕۆژه‌كان بۆ پارێزگاكه پێویستین و دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره‌كان ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خۆ ڕێكخستنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان له ڕابردوو و به داهاتی ناوخۆی خۆی، به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه پێویستییه‌كان له ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بڕیاری جێبه‌جێكردنی نۆ پڕۆژه‌ی پێویستی خزمه‌تگوزاری بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه داوه و بڕیاره له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری جێبه‌جێكردنی داوه بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، یه‌كیان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دروستكردنی ناوچه‌ی بازاڕی ئازاده له هه‌ڵه‌بجه.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دروستكردن و ڕۆنانی شه‌قامی سی مه‌تری كه‌مه‌ره‌یی له قه‌زای خورماڵه به گوژمه‌ی زیادتر له سێ ملیار و پێنج سه‌د و هه‌ژده ملیۆن دیناری عێراقی.
هاوكات بڕی ده ملیار دیناری عێراقی دابین ده‌كرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌ره‌وپێشچوونی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا، ئه‌وه‌ش به‌ده‌ر ده‌بێت له پشكی پارێزگای هه‌ڵێبجه له بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان.
گۆڕینی بودجه‌ی خانووی خۆكردی وارسی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به گوژمه‌ی (١٦.٢٩٦.٠٠)، دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئاماده‌كردن و دیزاین و ده‌رخسته و دروستكردنی ڕێگه‌ی بازنه‌یی چل مه‌تری هه‌ڵه‌بجه به گوژمه‌ی سی ملیار دیناری عێراقی.
به‌گوژمه‌ی چوارده ملیار و چوار سه‌د و سێ ملیۆن دیناری عێراقی، پڕۆژه‌ی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ و ڕێگای گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی كیمیاباران له هه‌ڵێبجه جێبه‌جێ ده‌كرێت، پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی گه‌ڕه‌كی ئازادی له ناحیه‌ی سیروان، وه‌ك قۆناغی دووه‌م به گوژمه‌ی دوو ملیار و نۆ سه‌د و هه‌شتا و پێنج ملیۆن دیناری عێراقی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به گوژمه‌ی چوار ملیار دیناری عێراقی، پڕۆژه‌ی دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی پارێزگا جێبه‌جێ ده‌كرێت و چه‌ندان ئامێری پێویست بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دابین ده‌كرێت له‌وانه، سێ بندۆزه‌ر و سێ لۆده‌ر و سێ فلات و شه‌ش گه‌ڵابه و دوو ده‌قاق و هه‌شت تانكه‌ر و پێنج شۆفڵ و سێ بوب كات و حه‌وت گرێده‌ر و پێنج عادیله.
ئه‌و پڕۆژانه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نوخشه ناسح پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دێت، كه دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره‌كان، پڕۆژه‌كان ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و دوای ته‌واو بوونیان ده‌خێنه خزمه‌ت هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به به‌رده‌وامی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به شاره‌كان ده‌كات و هه‌رێمی كوردستان ئاوه‌دانتر ده‌كاته‌وه، به‌پێی ئاماری به‌رده‌ستی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، له ساڵی ٢٠٢٤دا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری پێویست و گرنگی پێشكه‌ش به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كردووه، كه به‌رچاوترینیان جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕێگه و پردی هه‌ڵه‌بجه – تووه‌قوت – قلیجه یه، كه ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گه‌لێك گرنگ و پێویسته و به ته‌واو بوونی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌باته قۆناغێكی پێشكه‌وتوو له ڕووی ڕێگه‌وبانه‌وه، كه ئه‌و كات مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی دانان.