ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکاوه پێگه‌یشت.
له په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا هه‌ردوولا جەختیان له بره‌ودان به پەیوەنديی ستراتیژيی ئەمه‌ریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها باسيان له هاريكاريى بوارى ئابوورى و وزه و گرنگيی بەردەوامبوونی هەماهەنگیى نێوانيان کرد بۆ پشتگيريى سەقامگیری و ئارامى لە عێراق، سووریا و ناوچەکە به‌گشتی.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا سوپاسی نێچيرڤان بارزانی کرد بۆ ڕۆڵ و هەوڵەکانی لە چارەسەرکردنی کێشەكانى نێوان حکوومەتی عێراقى فيدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی لێكگه‌یشتن و گفتوگۆی بنیاتنەرانه‌وە.
ڕۆبيۆ جەختی لەوە کردەوە کە پشتگيريی ئەمه‌ریکا بۆ هەرێمی کوردستان به بنەمایەکی سەرەکيی پەیوەنديی ستراتيژيى ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراقدا دەمێنێتەوە.
له به‌رامبه‌ریەشەوە نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.