ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 28.5.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازی له برجیش كۆمار كونسڵی گشتی نویێ هیندستان له هه‌ولێر كرد.
له دیدارێكدا كونسولی نویێ هیندستان، سوپاسی ئه‌و پێشوازیی و هاوكاری و ئاسانكارییه‌كانی پارێزگاى هەولێرى كرد و هیوای به‌رده‌وامی ئه‌و هاوكارییانه‌ی خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه دیرۆكیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا دا.
هاوكات لای خۆیه‌وه، پارێزگاری هه‌ولێر به‌ناوی حكوومه‌ت و پارێزگا‌و خه‌ڵكی هه‌ولێر، پیرۆزبایی له ده‌ستبه‌كاربوونی كونسوڵی نوێ هیندستان له هه‌ولێر كرد، ئاماده‌یی خۆیشی بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاریه‌كان و هاوكاریكردنی پارێزگاى هەولێر له‌و بوارانه‌ی كه پێویسته، نیشاندا.
له‌و دیداره‌دا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان، تاووتوێ کران و هەردوولا خوازیاری بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاوكاری و هەماهەنگی دوولایەنە بوون