پاراستنی شوناسی خێزانی كورد و لەمپەرەكانی

ئا/ شیلان فەرەج

شوناس لەڕووە گشتییەكەی پرسارە لەهەبونی كەسێك پرسیاربكەیت : ئەو كەسەكێیە؟ چ تایبەتمەندییەكی تاكی ەكۆمەلەكی هەیە پرسیاركدنە لەروی نەتەوە، ئاین، نیشتیمان. ئەخلاق، كولتور زۆرشتی دی، كەواتە شوناس بۆهەرناكیكی كۆمەڵگە دەبیتە ناسمەیەكی گرنگ و چارەنوسساز چەمكی شوناس لەرەهەندی تاكەكەسیدا بریتییە لەهەستی ئیمە بەرامبەرشتان گەلیك كە دەبینین و هەستیان پیدەكەین، دایەلیكتی نیوان تاك و كۆمەڵگەیە، كەواتە شوناسی هەرتاكیك كاتیك تیكەل بەكۆمەڵگە دەكرێت پێشتر لەخێزانەوە وەری دەگرێت و دەناسرێت پێی هەربۆیە پیش شوناسی تاك پێویستە كار لەسیەر شوناسی خێزان بكریت بەجۆریك تەواوی رەهەندە جیاوازەكان لەناسمەیەكی تێرو پردا بەدی دەكریت لەخیزاندا هەبیت تا تاكیكی بەئەزمون و شوناسێكی دەوڵەمەندی لەهەموو ڕووییەكەوە پێبناسریت، لێرە پرسیارەكە ئەوەیە خیزان بۆ تاك چییەیاخود بۆمندال گرنگی چییە؟ خیزان پێكهاتەی تەواوی جیهانە بناغەی بونیادنانی تاكە، بۆیە رەخساندنی ژینگەیەكی گونجاو لەخیزانەوە تاكیكی بەرهەمدار دەروستدەبیت و كاریگەری دەبیت لەسەرداهاتووی. بەلام لیرە پیویستە ئەوەبڵین ئایا هەمووخیزانەكان لەكۆمەلگەی ئێستادا وەك پیویست ژینەگەیان گونجاندووە بێگومان نەخێر، چونكە لە جیهانی گۆڕانكاری خێراو تێكەڵاوبونی رۆشنبیری وكاریگەرییەكان لەهەموولایەك و لەچواردەوردا چۆن شوناسی خێزانەكان بپارێزین؟ ئایاشوناسی خێزان لەئێستا بەهۆی نائاڵۆزی ژینگەیەیی و تێكەڵبونی كولتوری ڕۆژئاوایی و بەربلاوی سۆشیاڵ میدییاو كرانەوەی كۆمەلایەتی و زۆر هۆكاری دی بونەتە لەمپەر لەبەردەم شوناسێكی تەندروستیانەی خێزان لیرەدا پرسار لە شارەزایان و كەسانی ماف ناس و ماف پەروەردەكەین سەبارەت بەوەی چۆن شوناسی خیزان پاریزراوبێت تا تاكیكی تەنروست بەرهەمبێت ئایا پاراستنی شوناسی خێزان تاچەند گرنگە بۆكەمەڵگەیەكی تەنروست؟
خاتوو( تاڤگە محمد عەلی) مافناس و چالاكوان و داكۆكیكار لەمافەكانی مرۆڤ و خیزان دەڵێت بۆ هێلین میدیا دەڵێت: بەهاو بنەما باڵاكان چوارچێوەی خێزانن كەهەڵقوڵاوی ئاینی ولاتەكەمان و داب ونەریتەكانی كوردەوارییە، پێویستە لەخێزانەكاندا ڕەنگ بداتەوە ئەوەش كاری دایك و باوكە، دواتر پەروەردەو فێركردن و راگەیاندنەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كەلەبواری خێزان كاردەكەن،وە لەسەروی هەموشیانبونی بەرنامەوپلانی تۆكمەیەلەلایەن دەسەڵات و لایەنی پەیوەندیدارەوە، لەهەمان كاتدا ئارامی و جێگیری خێزان خاڵی سەرەكییە بۆپاراستنی خێزان مافناس تریفە محمد عەلی دەوەستێت لەسەرئەوخاڵەو دەڵێت: ئەبێت خێزانەكان لەسەربنەمای یەكترقبوڵكردن و لێكتێگەشتن وڕێزوخۆشەویستی دابمەزرێت وپەیمانێكی پاك و بێگەرد كەلەئیسلامدا هاتووە لەنێوانییاندا هەبێت وە ئەوپەیمانە بپارێزرێت، كەبەداخەوە لەئێستادا ئەو پەیمان شكاندنە زۆرە و خیانەتكردنە لەو گرێبەستەی كەپەیمانە لەنیوان كچان و كوڕاندا كەدەبێتە هۆكاری ناجێگیری خێزان، هەروەها گرنگیدان بە كەسێتی منداڵەكان لەناو خێزانەكان و پەروەردەكردنێكی تەندروست و سەردەمیانە بێت كە هەڵقوڵاوی ڕەوشت و بەها باڵاكان بێت وە ڕاهێنراوی دایك و باوكێكی رۆشنبیر بێت ئەوكاتە منداڵ دەتوانێت بەرەنگاری جیهانی دەرەوەی خێزان بێت،پاشان كرانەوە ناتەندروستەكان و زۆرجار بەناو رۆشنبیری وئایدۆلۆجیای جیاجیاكە تێكەڵ بەكۆمەڵگە دەبیت وە بەربڵاوی سۆشیاڵ میدیائەبێتە هۆی ئەوەی كەپاراستنی خێزان لەو شاڵاوە فكری وڕەوشتە نامۆییانەی دەبێتە تێكدانی شیرازەی خێزانی پێیبشكێت وبشێوێت كە بەناوی مافی مرۆڤ و ئازادی بلاو دەكرێتەوە لەناو خێزان و كۆمەڵگەدا، هەربۆیە دەبێت بەشێوازیكی بەرنامەو پلان بۆداڕێژەر بەرەنگاری ببینەوەبەتایبەت لەڕێگەی رەخساندنی ژینگەیەكی پڕلەخۆشەویستی و پتەوكردنی پەیوەندییەكۆمەلایەتییەكان و تێكەڵبونی خێزان و خزم و كەس وكارڕیگایەكە بۆپاراستنی شوناسی خێزان و تاك وە چەندین هەنگاوی ترلەلایەن ڕێكخراوو چالاكوانانو دەسەلات و زۆر لایەنی تر بۆ پاراستنی .
“دڵخواز عەبدولاحسێن”مافناس و ڕاوێژكاری یاسایی لەسەنتەری ڕاوێژكاری دەروونی و كۆمەڵایەتی زانكۆی سلێمانی، بۆ هێلین میدیا: لەرۆژی جیهانی خێزاندا كە 15ی ئاداری ساڵی 1993 نەتەوەیەكگرتووەكان ئەو رۆژەیان دیاریكردووە وەك گرنگیدا بە شوناسی خێزان،توێژینەوەیەكی ئەنجامداوە وباس لەگرنگی رۆژەكەدەكات، ئەودەڵێت ئامانج لەم ڕۆژە تیشك خستنە لەسەرگرنگی خێزانەكان وەك یەكە بنەڕەتییەكانی كۆمەڵگەوهۆشیاركردنەوەی خەڵك، سەبارەت بەوپرسانەی لەسەرئاستی جیهانیدا،.كاریگەرییلەسەرخێزان بەجێدێڵن، پاشان هۆشیاركدنەوەی خەڵك سەبارەت بە ئاستەنگ ە لەمپەرەكانی بەردەم خێزان كەلەگەشەكردندان، و پێشخستنی سیاسەتەكان بۆپشگیریكردن لەخۆشگوزەرانییان،سەبارەت بەرۆڵی خێزان بۆكۆمەڵگە دلخواز عەبدوڵا دەڵێت “خێزان داخوازی وپێداویستی كۆمەڵگەیە لەڕووی پەروەردەو پیگەیاندنەوە، وە باشتریین سیستەمی كۆمەڵایەتییە بۆ گەشەی كۆمەڵگە،تۆكمەیی خێزان واتە تۆكمەیی كۆمەڵگە-تۆكمەیی كۆمەڵگەش واتە ئارامی وئاسایش
كەواتە كە كۆمەڵگە ەوەندە بەبەهاوگرنگ بێت بۆ كۆمەڵگە پێویستە لەتەواوی ڕەهەند و بوارو یەكە جیاجیاكان گرنگی بەپاراستنی خێزان بدرێت، ئەویش سەرەتا خودی رۆلی خیزانەكان واتە تاك بەتاكی ئەندامانی خێزان دواتر لەرێگەی سیكتەری پەروەردە و ڕۆڵی میدیا بەشێوەیەكی تەندروست و ڕێكخراوە حكومی و ناحكومییەكان و ڕۆڵی ئاین لەتەبایی خێزان و، رۆلی حكومەت لەكارئاسانی بۆگەنجان هۆكارگەلێكن بۆ تۆكمەیی خێزان و پاراستنی شوناسی خێزانی كورد.