وه‌زاره‌تی شاره‌وانی حكوومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ساسان عه‌ونی وەزیری شارەوانی داوای كردووه په‌له بكه‌ن له رایی كردنی كاره‌كانی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بڵاویكردووه‌ته‌وه: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێری كرد و لەلایەن مەریوان حاكم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر و ستافی دیوان پێشوازی لێكرا.
لە ڕاگەیێنراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئه‌وه‌ش هاتووه: وەزیری شارەوانی لیژنەی دروستكردنی نەخشەكانی دابەشكردنی زەوی ڕاسپارد بە باشترین شێوە و لە زووترین كاتدا كارەكان تەواو بكەن، بەو ئامانجەی قۆناغێكی دیكەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری شارەوانییەكانی هەولێر دەستپێبكات.
جێی باسه: له‌سه‌ر فه‌رمان و راسپارده‌ی مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو، بڕیاردرا بە دابەشكردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی كە تاوەكو ئێستا لەوەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون، بڕیار درا هەر فەرمانبەرێك بەپێی سیستمی خاڵبەندی 200 مەتر زەوی پێبدرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ساڵانی خزمەت، باری خێزانی و ژمارەی منداڵ، شوێنی نیشتەجێبوون.