بە گوژمەی 7 ملیار و 340 ملیۆن دینار هۆڵی ڕۆشنبیری و بیرەوەری لە قەزای بەردەڕەش دروست دەکرێت

هۆڵی ڕۆشنبیری و بیرەوەریی بەردەڕەش، لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش لەسەر ڕووبەری 40 هەزار مەتر بە شێوەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو بنیاد دەنرێت.

هۆڵەکە بە گوژمەی 7 ملیار و 340 ملیۆن دینار بە دەستی کاری خۆماڵی دروست دەکرێت؛ 33%ی پرۆژەکە جێبەجێ کراوە و بڕیارە لە کاتی دیاریکراو تەواو بکرێت.

هۆڵی ڕۆشنبیری و بیرەوەریی بەردەڕەش، ناوەندێکی گرنگی بەڕێوەچوونی چالاکییە جۆراوجۆرەکان دەبێت لە دەڤەرەکە.