وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە گشتاندنێکدا بۆ سەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، داوا دەکات بۆ جێبەجێکردنى پلانى مۆڵەتى خوێندن رەچاوى چەند بابەتێک بکرێت؛
١) پلانی مۆڵەتی خوێندن تەنها بۆ فەرمانبەرانی میلاکی زانکۆ و دامەزراوەکەتانە، نەک فەرمانبەری گرێبەست و تەنسیب.
٢) ئەو فەرمانبەرانەی کە تەنسیب کراون بۆ دەرەوەی زانکۆ یان دامەزراوەکەتان، ئەگەر داواکاری مۆڵەتی خوێندنی پێشکەش کرد پێویستە تەنسیبەکەی هەڵوەشێنێتەوە.
٣) زانکۆ بە یەک پاکێج مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، واتا میلاکی فەرمانبەر لە هەر شوێنێکی کارگێڕی ناو زانکۆ بێت مافی هەیە بەپێی پسپۆڕییەکەی بەشداری کێبڕکێ بکات لە هەمان پسپۆڕی خۆی لەسەر ئەو پلانەی کە بۆ بەشە ئەکادیمییەکان پەسەند کراوە.
٤) هەموو ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی کە تاکو رێکەوتی (2025/8/31) دوو ساڵ خزمەتی فیعلییان تەواو کردبێت دوای بەدەستهێنانی کۆتا بڕوانامە دەتوانن بەشداری کێبڕکێ بکەن.
٥) ئەو کاندیدانەی کە مەبەستیانە لە زانکۆکانی عێراق بخوێنن لەسەر پلانی ناوخۆ هەژمار دەکرێن.
٦) بەهەمان شێوەی ساڵی رابردوو بۆ ئەم ساڵی 2025، بڕگەی چاوپێکەوتن جێبەجێ ناکرێت، واتا خاڵبەندی کێبڕکێ لەسەر (٩٠%) دەبێت.
٧) هەموو ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانی کە لاری نەبونیان پێ دەدرێت، پێویستە ناویان لە لیستی کاندیدەکان بۆ مۆڵەتی خوێندن هەبێت.
٨) پێویستە لیستی کاندیدەکان تاکو رێککەوتی (2025/6/30) بگات بە وەزارەت/ فەرمانگەی خوێندن و پلاندنان و بەدواداچون.
٩) ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (3582) لە (2025/2/2) سەبارەت بە رێکخستنی ئاستەکانی خولی زمانی ئینگلیزی، ئەگەر خوازیار بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی هەبێت، ئەوا بەپێی خشتەی هاوپێچ خاڵی پێدەدرێت لە بڕگەی تایبەت بە زمانی ئینگلیزیی بە پێی رێنماییەکان.