دووشهممه، 26ـی ئایاری 2025، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگهیهنراوێكی بڵاو كردهوه و ڕایگهیاندووه، چاودێریی تەندروستیی هەموو شوێنێک دەکرێت و سەلامەتی هاووڵاتییان دەپارێزن و ڕێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر بۆ هەر شوێنێک بێ مۆڵەتی تەندروستیی یان مۆڵەتی بەسەرچووبێت و کار بکات .
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژهی بهوهش كردووه، دوای پشکنینی تاقیگەیی ڕۆژانە بۆ کارمەندانی شوێنە گشتییەکان و دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی، لەلایەن تاقیگەی تەندروستیی گشتی، سێ حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی HIV بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ئەیدز لەلایەن تیمەکانی تەندروستی دەستنیشان کرا کە لە ساڵۆنەکانی ئافرەتان کاریان دەکرد و هەموویان بیانی بوون و لایەنی پەیوەنداری لێ ئاگادار کرایەوە و ڕێکاری پێویست وەرگیرا.
وەزارەتی تەندروستی هاووڵاتییان ئاگادار دهكاتهوه خۆیان دوور بگرن لە شوێنی نافەرمی و پێویستە سەردانی شوێنی فەرمی بکەن و لە شوێنە گشتییەکان پرسیاری مۆڵەتی تەندروستی بکەن و لە هەر گومانێک لە نەبوونی مۆڵەت یان دیاردەیەکی ناتەندروست ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆییە لە ڕێگەی هێڵە گەرمەکانی پەیوەندیی یان سندووقی سکاڵا تیمەکانی تەندروستیی ئاگادار بکەنەوە.
ئەم هۆشدارییەی وەزارەتی تەندروستی دوای ئەوەی هات، دوێنێ یەکشەممە 25ـی ئایاری 2025، ئازەر فارووق، پەیامنێری کوردستان24، ڕاپۆرتێکی کردبوو لەسەر بەدواداچوون و پشکنین بۆ تەندروستیی کارمەندانی 6 ئارایشتگە، کە دەرکەوت سێ لە کارمەندەکان هەڵگری ڤایرۆسی (HIV)ـین.