ئه‌مڕۆ دووشەممە، 26ـی ئایاری 2025، مەتران بەشار وەردە سەرۆکی ئەساقیفەی هەولێر لە کۆنفرانسی بەڕێوەبردنی ئەوقافی کلێسا له شاری هه‌ولێر ڕایگەیاند: به‌بێ جیاوازی هەوڵی پاراستنی هەموو کریستیانەکان لە ته‌واوی عێراق دەدەین، دەستووری عێراق لە ماددەی 43 ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو: هەموو ئاینێک ئازادە لە بەڕێوەبردنی ئەوقاف و کاروباری ئایینی خۆی.
مەتران بەشار وەردە له‌میانی گوتاره‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: زۆرێک لە كه‌سایه‌تی و یاسا دانه‌رانی عێراق ویستوویانە بە یاسا کلێساکان بپارێزن، بۆیه پێویستە له‌مه‌ودوا کاروباری کلێسا بە یاسا ڕێک‌بخرێن.
مەتران بەشار وەردە راشیگه‌یاند: “هەرێمی کوردستان ماڵێکی پارێزراوە بۆ هەموو پێکهاتە ئاینییەکان”. ، ئه‌وه‌ش مایه‌ی پێزانینمانه.
جێی باسه، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی ئایاری 2025، کۆنفرانسی بەڕێوەبردنی ئەوقافی کلێسا لە زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ئه‌وقافی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی باڵا دەستی پێ‌کرد و بڕیار وایە کۆنفرانسەکە سێ رۆژ بەردەوام بێت.