سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق دەكات

ڕۆژی دووشەممە 26ی ئایاری 2025، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەممەد سەمعان سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەكان کرایەوە لەپێناو سەقامگیری و بەدیهێنانی تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنەکان.