وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسراوێكی به ژماره (15854) له ڕێككه‌وتی 22/5/2025 ده‌ركردووه كه تایبه‌ته به ڕێنمایی ژماره چواری هه‌مواری چواره‌می ڕێنماییه‌كانی پێدانی ڤیزه‌ی ئه‌لیكترۆنی و نشینگه له هه‌رێمی كوردستان ژماره (1)ـی ساڵی 2021.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نووسراوه‌كه‌دا ڕاگه‌یاندووه، دوابه‌دوای ڕێنمایی ژماره (1)ـی ساڵی 2021ـی تایبه‌ت به پێدانی ڤیزه‌ی ئه‌لیكترۆنی و نشینگه هه‌مواركراو به ڕاگه‌یه‌نراوی ژماره (21)ـی ساڵی 2021 و هه‌ردوو ڕێنمایی ژماره (1)ـی ساڵی 2024 و (13)ـی ساڵی 2024 وه‌زاره‌ته‌كه و ئاماژه به نووسراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1255) له 10/7/2024 و كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی ناوبراو و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به وه‌زاره‌ته‌كه دراوه له یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ژماره (6)ـی ساڵی 2009، بڕیار درا به ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی.
مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی (19) له مادده‌ی یه‌كه‌می ڕێنمایی ژماره (1)ـی ساڵی 2021ـی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كه به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه. “بڕگه‌ی (19)، كارتی نشینگه: ئه‌و كارته‌یه كه ماوه‌كه‌ی له شه‌ش مانگ كه‌متر نییه و له پێنج ساڵ زیاتر نییه و به كه‌سی بیانی ده‌درێت و مافی مانه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.”
مادده‌ی دووه‌م: زیادكردنی بڕگه‌ی سێ، چوار و پێنج له مادده‌ی (14) له ڕێنمایی ژماره (1)ـی ساڵی 2021ـی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:
سێیه‌م:
1-پێدانی نشینگه‌ی وه‌به‌رهێن بۆ ماوه‌ی (سێ ساڵ بۆ پێنج ساڵ) به كه‌سی بیانی، واته: “خۆی و هاوسه‌ر و منداڵی خوار 18 ساڵ و دایك و باوك”ـی به پشتگیریی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كه بیسه‌لمێنێت ناوبراو (وه‌به‌رهێن)ـه.
2-له دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی نشینگه‌ی بڕگه‌ی (1)ـی شه‌شه‌می سه‌ره‌وه، بۆ هه‌مان ماوه درێژ ده‌كرێته‌وه به هه‌مان ڕێكاری بڕگه‌ی شه‌شه‌می ئه‌م مادده‌یه.
چواره‌م:
1-پێدانی (نیشنگه‌ی كار) بۆ ئه‌وانه‌ی داوای نشینگه ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی (زیاتر له ساڵێك بۆ سێ ساڵ) بۆ كه‌سی بیانی، واته: “خۆی و هاوسه‌ر و منداڵی خوار 18 ساڵ و دایك و باوك”ـی له كاتی كڕینی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان به‌و مه‌رجه‌ی كه نرخی یه‌كه‌كه له (50.000) په‌نجا هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كه‌متر نه‌بێت به پشتگیریی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان.
2-له دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی نشینگه‌ی بڕگه‌ی (1)ـی حه‌وته‌می سه‌ره‌وه، بۆ هه‌مان ماوه درێژ ده‌كرێته‌وه به هه‌مان ڕێكاری بڕگه‌ی حه‌وته‌می ئه‌م مادده‌یه به پشتگیریی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و به سپۆنسه‌ری یه‌كه‌كه‌ی تا ئه‌و كاته‌ی خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات.
پێنجه‌م:
ڕسووماتی نشینگه وه‌ده‌گیرێت بۆ ماوه‌كانی هاتو له بڕگه‌ی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م به پێی خشته‌ی پاشكۆی ڕێنمایی سه‌ره‌وه بۆ هه‌ر ساڵێك.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئه‌م ڕێنماییه له ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه كاری پێ ده‌كرێت و له ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه.