ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەل هەریەك لە د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە، سەرپەرشتیارانی هەردوو ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەرین و گەرمیان كۆبووەتەوە.
ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشە و گیروگرفت و داواکارییەکانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و مەترسی قەیرانی وشکەساڵی، لەمڕوەوە هەموو ئامادەییەک دووپاتکرایەوە.
راشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجامدان و بەڕێوەچوونی کارەکانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان لە هەموو ناوچەکانی کوردستان بێ جیاوازی جەختی لێ کرایەوە.
ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەش دا كە هەر لە كۆبوونەوەكەدا، چەپکەگوڵمان پێشکەشی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر کرد، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 55 ساڵ بەسەر تەمەنی وەک 55ـەمین پارێزگاری سلێمانی