پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/5/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى و به‌كۆتاهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازیی له به‌ڕێز ئاتيلا تۆت، كونسوڵى گشتيى هه‌نگاريا له هه‌رێمى كوردستان، كرد.
له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاسكردنى به‌ڕێز تۆت بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى هه‌نگاريا، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان لە سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌یدا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، نيشان دا.