نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/5/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز هيتۆشى ئيشيزوكا، به‌رپرسى نوێى نووسينگهى كونسوڵگهريى ژاپۆن له هه‌ولێر كرد.
له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايیی ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێز به‌رپرسى نوێى نووسينگهى كونسوڵگهريى ژاپۆن له هه‌ولێر خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ژاپۆن نيشان دا و ئاماژه‌ى به ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها سوپاسى ژاپۆنى كرد بۆ يارمه‌تى و پشتگيرييه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئيشيزوكا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازياره له بواره جیاجياكاندا، بره‌و به هاريكاريى هاوبهشيان بدات، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى له‌سه‌ر چالاكيى كۆمپانيا ژاپۆنييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و به‌رنامه‌ى كاره‌كانى، خسته ڕوو.