ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2025/5/24 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيى له هه‌ردوو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئه‌مه‌ريكا، ئەنگه‌س کینگ، سيناتۆرى سەربەخۆ لە ویلایەتی مەین و جەیمس لانکفۆرد، سیناتۆرى کۆماری لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما و شانديكى (ياوه‌ريان) كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئه‌مه‌ريكا
بره‌ودان به پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئەمه‌ریکا و هاريكاريى هاوبه‌شيان به‌تايبه‌تى لە بواره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخی سووریا و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەردەوامى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هەرێمی کوردستان، به‌تایبه‌تی پشتگیریی کۆنگرێسی له پرۆسه‌ی چاکسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ربڕى.
هه‌روه‌ها ئاماژەی بە گرنگيی پەرەپێدانی هاوکاريی نێوانيان لە بوارە جياكاندا کرده‌وه. به‌ڕێزيان به‌تايبه‌تى باسى له ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ريكى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆيه‌وه، شاندى ميوان وێڕاى ستايشى پيشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ئه‌مه‌ريكا به بايه‌خێكى زۆر و وه‌ك هاوپه‌يمانێك له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان له به‌رده‌واميى پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكا بۆ پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوو، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌یيشتن، هه‌روه‌ها داكۆکييان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيری لە ناوچه‌كه كرده‌وه.