ئهمڕۆ شهممه 24ی ئایار ، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 63ساڵ بەسەر پەیوەندیکردنی سەرۆک بارزانی بەڕیزەکانی پێشمەرگەوە، بوونی سەرۆک بە پێشمەرگە، ئێوارەی ئەمرۆ شهممه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری ژمارەیەک کەسایەتی و هونەردۆست، ئامادەی کردنەوەی پێشانگهی هونەرمەند ئەرکان موسا دۆلەمەری بوو.
پێشانگهکە لە 63 تابلۆی سەرنج راکێش پێکهاتبوو، وەک ئاماژەیەک بۆ تەمەنی پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی، ئیلهامی تابلۆکانیشی وەک هونەرمەند دووپاتی دەکاتەوە لە دەڤەری بارزانەوە وەرگیراوە، بە جۆرێک جگە لە تابلۆی پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی ، چەندین تابلۆی سروشتی دڵرفێنی کوردستان و تەبایی نێوان ئاینزاکان و پێکهاتەی شارەکان و کلتوور و پێکەوەژیان و دۆستایەتی و ئاماژەکانی پێشمەرگایەتی لە شاخ و چیاكانی لەخۆ گرتبوو.
پارێزگاری هەولێر وێرای پیرۆز کردنی ئەو رۆژە مێژووییە لە سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان، هیوای سەرفرازی و بەهرەمەندی زیاتری بۆ هونەرمەند خواست .