له‌سه‌ر راسپارده‌ی نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و راكێشانی وه‌به‌رهێنی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان،ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی ئایار ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه: لەمەودوا پێدانی مافی نشینگە بە وەبەرهێنی بیانی بۆ ماوەی سێ ساڵ بۆ پێنج ساڵ ده‌بێت، مافی مانه‌وه به (خۆی و هاوسەر و منداڵی خوار 18 ساڵ و دایك و باوك) دەدرێت.
ئەمەش بە پشتگیریی دەستەی وەبەرهێنان كە بیسەلمێنێت ناوبراو وەبەرهێنەرە دوای خۆ تۆماركردنی له ده‌سته، هاوكات لە دوای كۆتاییهاتنی ماوەی نشینگەكەی بۆ هەمان ماوەی ئاماژەپێكراو درێژ دەكرێتەوە بە هەمان ڕێككاری ئاماژە پێكراو، به‌مه‌رجێك پاڵپشتی دارایی و ئه‌ستۆپاكی هه‌بێت.
له یه‌كێك له ڕێنماییه تازه‌كانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌ش هاتووه : ده‌بێت وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی لە كاتی كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان نرخی یەكەكە لە 50 هەزار دۆلاری ئەمریكی كەمتر نەبێت، ئەوه‌ش بە پشتگیریی دەستەی وەبەرهێنان ده‌بێت.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان راشیگه‌یاندووه : ئەم بڕیارانە بۆ گەشەپێدانی زیاتره بە كەرتی وەبەرهێنان و ڕاكێشانی وەبەرهێنەری بیانییه بۆ ناوخۆی هەرێمی كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاسانكاری ته‌واو بۆ پێدانی ڤیزا و نشینگەی كار بە وەبەرهێنه‌ر وهاوڵاتیی بیانی ده‌كرێت له داهاتوودا.