ڕاگەیاندراوێك لە وەزارەتی پەروەردەوە

ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە لەبارەی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنێکەوە ڕوونکردنەوە بە دایک و باوکی قوتابیان دەدرێت، داوا دەکرێت ئەپدەیتی ئەپڵیکەیشنەکە بکەنەوە، چونکە قوتابیانی هەموو قۆناغەکان لەو ئەپە ئەنجامەکان وەردەگرنەوە.

لە ڕاگەیندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە هەموو پۆلەکانی خوێندن بە نۆی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەییەوە ئەنجامەکانیان لە ئەپڵیکەیشنی (ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn – وەردەگرنەوە. لە ئەپڵیکەیشنەکە بە دووجۆر نمرەکان بەردەستن، وەک کارتی قوتابخانە یان وەک نمرەی تۆمارکراوی دیجیتاڵی، بەڵام ئەوەی لەسەر بەکارهێنەرە پێویستە ئەپڵیکەیشنەکە ئەپدەیت بکاتەوە و دواین ڤێرژن یان وەشان بەکاربهێنێت.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە  و دەڵێت: کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی پێویستە لە قوتابخانە وەربگریتەوە، ئەگەر کۆد و وشەی نهێنیت وەرنەگرتووە و کارتی ساڵانی پێشووتان ماوە چەند ژمارەیەکی لەسەر نوسراوە، وەک ژمارەی سریاڵ ئەوە بەکاربهێنە بۆ کۆدی بەکارهێنەر و ڕۆژ و مانگ و ساڵی لە دایکبوونی قوتابییەکە دەبێتە وشەی نهێنی، بەنمونە قوتابییەک لە 1-6-2019 لە دایک بووبێت وشەی نهێنییەکە بەمجۆرەی لێ دێت 01062019 ئەمە دەبێتە وشەی نهێنی .