سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی: هاوبەشیمان لەگەڵ ئەمەریکا قووڵتر دەکەینەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە ڕێکەوتننامەی گرنگی وزە واژوو کران، گوتیشی: هاوبەشیمان لەگەڵ ئەمەریکا قووڵتر دەکەینەوە.

شەممە، 24ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پلاتفۆڕمی ئێکس نوسیوویەتی: “ئەم هەفتەیە ڕێکەوتننامەی گرنگی وزە واژوو کران، گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی بازرگانی لەگەڵ هاوبەشە ئەمەریکییەکانمان و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان و هەموو عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، هاوبەشیمان لەگەڵ ئەمەریکا قووڵتر دەکەینەوە.

شەممە 24ـی ئایاری 2025، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە تۆری کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوومەوە.

ڕوبیۆ ئاماژەشی داوە، لە کۆبوونەوەدا پشتگیری بەردەوامی ئەمەریکای بۆ بەهێزی و خۆڕاگریی هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە کە بۆ سەقامگیری عێڕاق و سنووری ناوچەکە گرنگە.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 19ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێريی ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگی لە بواری وزەدا کرد.

هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی (ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی) و (وێستێرن زاگرۆس)، بە جیا دوو ڕێککەوتننامەی گەورە و گرنگیان لە بواری پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیمزا کرد، کە بەهای ڕێککەوتننەکان دەگاتە دەیان ملیار دۆلار و کاریگەرییەکی دیار و ئەرێنیيان لەسەر پێشخستنی کەرتی نەوت و وزە و ژێرخانی ئابووريی هەرێمی