رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری ئاسایشی ناوخۆى ئەمەریکا کۆبووەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ کریستی نۆوم وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا ، بە تایبەتی لە بواری ئەمنی و ڕاهێنان و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو.