رۆژنامەی ھەولێر

سێ كەس لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر كران

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی 5ی 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند، كە سێ تۆمەتباریان بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر کرد.

ڕاشیگەیاند: “ئەو تۆمەتبارانە لەگەڵ چەند کەسێکی تر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەبێتە دەمەقاڵێیان، دواتر توندوتیژی لێ دەکەوێتەوە و دوو کەس زامدار دەبن، بۆیە دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان ئەو تۆمەتبارانە دەستگیر بکەین و بیاندەینە دادگە.”

پۆلیسی هەولێر، ئەوەشی خستە ڕوو، كە “هەر کەسێک تەقە بکات و توندوتیژی بەکار بهێنێت، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و بەپێی یاسای سزادان دەستگیر دەکرێت.”