نێچیرڤان بارزانی فه‌رمانی هەرێمی بۆ هێنانەکایەی ناحیەی ئیلینجاخ واژۆ کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/5/21 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ هێنانەکایەی ناحیەی ئیلینجاخ وەک ناحیەیەکی نوێی سەر بە قەزای تەقتەق لە پارێزگای هەولێر، واژۆ کرد.

به‌ناحیه‌بوونی ئیلینجاخ خزمه‌ت به‌ گونده‌کانی ناوچه‌که‌ ده‌کات و توانای پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌کان بۆ دانیشتووانی ناوچه‌که‌، ئاسانتر ده‌کات.