پێنجشەممە، 22ـی ئایاری 2025، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، لە پێناو سەلامەتیی هاووڵاتییان بۆ گەشت و سەیرانگاکان چەند ڕێنماییەکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات، دڵنیابن لەو شوێنەی مەلەی لێ دەکەن، لەگەڵ تواناکانیاندا بگونجێت.
دەشڵێت: باشترە لە کاتی مەلەکردنت دەورووبەرت خەڵكی لێ بێت و تەنیا نەبیت. هەروەها پێویستە هێلەگی تایبەت بە مەلەوانیت لەبەردا بێت.
ئاماژەی بەوەش دا، مەلەکردن لە ڕووبار و بەنداوەکان جیاوازە لەمەلەکردن لە مەلەوانگە، بۆیە پێویستە مەلەکردن لە ڕۆژدا بێت و لە تاریکیدا ڕێگە پیدراو نییە.