دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانی ژمارەیەک پلە باڵا دەکات

بە پێی راگەیاندراوێکی ڕاگەیاندنی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، دەستەی دەستپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانیان بانگێشت دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی دەستپاکیدا هاتووە، “دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان پاڵپشت بە مادەی (14) لە ڕێنماییەکانی ئاشکراکردنی ئەستۆی دارایی ژمارە (2)ی ساڵی 2016، بەشی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکانی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پلە باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانیان بانگێشت دەکات.
ئەوەش لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ لێکۆڵینەوەکە تایبەت دەبێت بەو سەروەت و سامانەی کە لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئاشکراکردنی ئەستۆی دارایی نەیانووسیوە.
ڕاگەیاندنی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند “پلەباڵاکان بەشێک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی خانەنیشین و ڕاوێژکار و چەندان پلەی دیکەی تێدایە.”