كارزان گلی – هه‌ولێر
له‌مێژووی مرۆڤدا زۆرن ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی شه‌ڕێكی خوێناوییان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی خۆیاندا كردوه‌بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانیان دابین بكرێت. شه‌ڕی نێوان نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریکراو و ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام هه‌بووه، به‌ڵام زۆرێك له‌و شه‌ڕانه‌به‌ئاشتی كۆتاییی پێ هاتوه‌و زۆرێكیش تاوه‌كو ئێستایش كێشه‌كەیان به‌بێ چاره‌سه‌ری ماوه‌ته‌وه. چەكدانانی پەكەكە و خۆهەڵوەشاندنەوەی، ئەو پرسیارەی دروست كردووە، ئایا ئەو مۆدێلەی توركیا كاری لەسەر دەكات بۆ پرسی چارەسەریی كورد، پشتی بە كام مۆدێلی جیهانی بەستووە؟
هه‌ر كه‌باسی كێشه‌ی كورد ده‌كه‌ین له‌توركیا و باس له‌چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ده‌كه‌ین، پرسی چاره‌سه‌ری ئیرله‌ندای باكوور و باشووری ئه‌فریقیامان وه‌كو نموونه‌بۆ ده‌هێنرێته‌وه. هه‌روه‌ها نموونه‌ی كۆلۆمبیایش كه‌ماوه‌ی 50 ساڵ شه‌ڕی له‌گه‌ڵ رێكخراوی فاركدا كرد نموونه‌یه‌كی دیكه‌یه‌دێته‌به‌رباس، به‌ڵام نابێت له‌بیرمان بچێت كه‌هه‌موو ئه‌و نموونانه‌ی باس كران له‌رووی جیوپۆلیتیكی و مێژوویی و جوگرافی و كلتوورییه‌وه‌جیاوازییان هه‌یه‌له‌گه‌ڵ توركیا.
ئیسماعیل بێشكچی، نووسەری گەورەی توركیا و دۆستی كورد، دەڵێت پێویستە كورد سوود لە مۆدێلی جیابوونەوەی بەنگلادیش لە پاكستان وەربگرێت، چونكە پاكستان وڵاتێكی موسڵمانە و بەنگلادیشیش بەهەمان شێوە، بۆیە كوردیش موسڵمانە و ئەو وڵاتانەی خاكی كوردیان داگیر كردووە موسڵمانن، بۆیە ئەو ئەزموونە گرنگە بۆ كورد.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و جیاوازییانه‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ئایا هیچ رێگه‌یه‌ك نییه‌بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌توركیا؟ ئایا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی (كۆلۆمبیا و فارك، ئیرله‌ندای باكوور و به‌ریتانیا و ئه‌فریقیای باشوور) سوودی نابێت بۆ توركیایش تا ئه‌ویش ئاشتییه‌كی سه‌رتاسه‌ری بهێنێته‌بوون و كێشه‌ی كورد به‌یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكرێت؟ ئەگەرچی توركیا دەڵێت، ئەو مۆدێلەی ئەوان دەستیان بۆی بردووە، كە توركیایەكی بێتیرۆرە، لاساییكردنەوەی هیچ مۆدێلێكی وڵاتێكی تر نییە، ئەو مۆدێلە تایبەتە بە توركیا.
ئێمه‌ده‌كرێت نموونه‌بهێنینه‌وه‌به‌وه‌ی له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا چۆن كێشه‌ی نێوان نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌ر كراوه‌و له‌رووی ژماره‌وه‌چی ئه‌نجامێكی به‌ده‌ست هێناوه.
هارون ئه‌رجان نووسه‌ری دیاری توركیا له‌وتارێكدا له‌باره‌ی (كێشه‌ی كورد و چاره‌سه‌ر) ئاماژه‌ی به‌چه‌ند ئامارێك كردوه‌به‌وه‌ی چۆن شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌یاخود رێكخراوێكی چه‌كداری چاره‌سه‌ر كراوه.
له‌ساڵی 1954 تاكو 2007 شه‌ڕی نێوان نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌ت و رێكخراوێكی چه‌كداری 234 شه‌ڕ بوونی هه‌بوه، له‌و رێژه‌یه52% له‌رێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه‌یاخود شه‌ڕه‌وه‌كۆتایی به‌كێشه‌كان هاتوه، به‌ڵام 112 شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌به‌ئاشتی و پرسی چاره‌سه‌ری كۆتایی هاته‌وه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ی به‌ئاشتی چاره‌سه‌ریان بۆ دۆزراوه‌ته‌وه‌هه‌موویان ئاشتییه‌كی راستی و سه‌رتاسه‌ری به‌دوای خۆیدا نه‌هێناوه، به‌ڵكو زۆرێك له‌رێككه‌وتنه‌كان دووباره‌شه‌ڕی هه‌ڵگیرساندوه‌ته‌وه، له‌و 112 رێككه‌وتنه‌ی باسمان كرد 65یان لێ، له‌رێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه‌كۆتایییان پێ هاتوه‌و پاشان بۆ ئه‌وه‌ی شێوازێكی سومبولی وه‌ربگرێت ئیمزای ئاشتی له‌نێوان 2 لایه‌نه‌كه‌كراوه. به‌ڵام 47 شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌له‌رێگه‌ی ئاشتییه‌كی سه‌رتاسه‌ری و حه‌قیقی كۆتایی پێهاتوه‌كه‌ده‌كاته20%، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌له‌و 47 رێككه‌وتنه‌دوای ماوه‌یه‌ك 25 یان دووباره‌شه‌ڕی تێدا هه‌ڵگیرساوه‌ته‌وه‌و لایه‌نێك له‌لایه‌نه‌كان رێككه‌وتنه‌كه‌ی شكاندوه، كه‌واته‌ئه‌گه‌ر بڵێین له‌دنیادا چه‌ند نموونه‌ی چاره‌سه‌رمان هه‌یه‌كه‌له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌یاخود ده‌وڵه‌ت و رێكخراوێكی چه‌كداری ئه‌نجامدرابێت ده‌كرێت بڵێین 22 نموونه‌كه‌ئه‌مه‌یش كه‌م نییه‌تا توركیا و په‌كه‌كه‌سوودی لێ وه‌ربگرێت.
كه‌واته‌به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌بێت كه‌خستمانه‌به‌رده‌ستتان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ئاشتییه‌كی هه‌قیقی و سه‌رتاسه‌ری ئه‌وه‌نده‌ئاسان نییه‌و له‌توركیایش ئه‌گه‌ر به‌و پڕۆسه‌یه‌دا بڕۆین چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد به‌و شێوه‌یه‌ئاسان نابێت، به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می ئاكپارتیدا كه‌پێشتر هه‌موومان ده‌زانین حكوومه‌ته‌یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی توركیا به‌رده‌وام ئینكاری بوونی كوردیان كردوه‌و هه‌میشه‌كوردیان وه‌كو مرۆڤی پله3 و 4 نیشان داوه، تا هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئاكپارتی كه‌به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان دانی به‌بوونی كورددا نا له‌توركیا و هه‌روه‌ها راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌كه‌وتنه‌كفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد و پاشان پرسی چاره‌سه‌ری خرایه‌به‌رباس‌و ئێستاش پرسەكە هەنگاوی گەورەی ناوە، چونكە پەكەكە لە كۆنگرەی ١٢دا، لەسەر داوای رێبەرەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان، بڕیاریدا چەك دابنێت و خۆی هەڵوەشێنێتەوە، بەڵام روون نییە لەبەرامبەر ئەوەدا، توركیا چی هەنگاوێكی یاسایی بۆ پرسی كورد دەهاوێت.
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌چاره‌سه‌ری شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه_ ده‌وڵه‌ت و رێكخراوێكی چه‌كدارییان كردوه‌پابه‌ندبوونه‌به3 خاڵ كه‌ده‌كرێت بۆ توركیایش سوودی لێوه‌ربگیرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌شتێك نامێنێته‌وه‌به‌ناوی ئاشتی و چاره‌سه‌ر.
1. هه‌ردوو لایه‌ن به‌دوای هۆكاری به‌رپابوونی شه‌ڕی چه‌كداری گه‌ڕاون و ئیراده‌یان هه‌بووه‌تا له‌ره‌گه‌وه‌ئه‌و شه‌ڕه‌چه‌كدارییه‌هه‌ڵكه‌نن و به‌شێوه‌یه‌كی (اجماع)ـیش بڕیاریان داوه‌چۆن شه‌ڕی چه‌كداری له‌ره‌گه‌وه‌هه‌ڵكه‌نن.
2. له‌دوای ئیمزاكردنی رێككه‌وتنی ئاشتییه‌كی سه‌رتاسه‌ری، رژێم گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و سه‌رله‌نوێ داڕێژراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕ رێك كه‌وتون له‌سه‌ر چۆنییه‌تی گۆڕینی ده‌ستووری وڵات كه‌ئه‌ویش هه‌ر پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌بوه‌بۆ چاره‌سه‌ركردنی شه‌ڕی نێوان 2 لایه‌ن.
3. بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتییه‌كه‌ی نێوانیان به‌كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێت و ئیدی ئاشتییه‌كه‌به‌رده‌وامی پێ بدرێت و شه‌ڕ هه‌ڵنه‌گیرسێته‌وه، به‌قۆناغێكی زۆر دادپه‌روه‌رانه‌دا تێپه‌ڕیون و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا و به‌شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی رێككه‌وتنه‌كه‌یان ئیمزا نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌موو رێككه‌وتنه‌كان به‌یاسایی كراوه‌و ئه‌نجامی رێككه‌وتنه‌كه‌دادپه‌روه‌رانه‌بوه.