ئەمڕۆ چوارشەممە 5/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ سێس مۆڵتن و براد شێرمان ئەندامانی کۆنگرێس کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا جەختییان لە بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەدا کردەوە.
چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی پێشمەرگە و کەرتە جۆراوجۆرەکاندا و گۆڕانکارییەکانی سووریا ، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.