مەسرور بارزانی و سێناتۆر تێد بەد، جەخت لە بەردەوامyی پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە دەکەنەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ سێناتۆر تێد بەد، کۆ بووەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە کۆبوونەوەکەدا، جیا لە دووپاتکردنەوەی خواستی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، جەخت لە بەردەوامیی پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە کرایەوە.
هەروەها گرنگیی چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێم، چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم لە بوارەکانی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری، وزە و کارەبا، سیستەمی بانکی و بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوارییە گشتییەکان و هەروەها هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.